به ڤیدیۆ.. ژنێك كرده‌وه خۆكوژییهكەی منبجی ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر:
رووانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی منبجی ئه‌نجامداوه ژنه و پێشتر پیاوێك گه‌یاندوویه‌ته شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی رووانگه‌ی سووریا، پێشتر پیاوێك، كه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه، ژنه خۆكوژه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته نزیك رێستورانتی "قهسرولئومهرا" له شه‌قامی سوندس و له كامێراكانی چاودێریش ده‌ركه‌وتووه.
رووانگه‌ی سووریا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو، ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی یاریده‌ده‌ری ژنه‌كه بووه، ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵاتووه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینيش به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی منبجی باكووری سووریا روویدا و به‌هۆیه‌وه، 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، 5 چه‌كداری لۆكاڵی ناوچه‌كه و 10 هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستدا.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پیاوه به زوویی له ژنه‌كه جیاده‌بێته‌وه و به په‌له شوێنه‌كه جێده‌هڵێت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش ژنه‌كه ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، رایگه‌یاند، چوار سه‌ربازییان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج كوژران، له كۆی ئه‌و چوار سه‌ربازه‌ش، ناسنامه‌ی سێ سه‌ربازی ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوز، خێزانی ئه‌و پیاوه‌ی ژنه خۆكوژه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته شوێنه‌كه، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی "قه‌ڵغانی فورات" نیشته‌جێن، ئه‌و میلیشیایانه‌ش سه‌ر به توركیان و له‌لایه‌ن ئه‌وانه پشتیوانی ده‌كرێن، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئه‌و پیاوه هاوكاری خۆكوژه‌كه‌ی كردووه بۆ گه‌یشتن به شوێنه‌كه، یان مادده‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ هێناوه.
ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه لۆكاڵییه‌كان به‌رده‌وامه و تیمێكی ئێف بی ئای ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه، گه‌ڕان و پشكنینیش به‌دوای پیاوه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
رێكخراوی داعش دوای ته‌قینه‌وه‌كه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
ئ. م