عه‌بادی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر نییه
K24- هه‌ولێر:
له‌دوا گوتاری هه‌فتانه‌یدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا ئه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ست پێبكات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوتانه‌ی عه‌بادیشدا، به‌شێك له شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕه‌دان عه‌بادی ناتوانێت شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكات، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، عه‌بادی ناتوانێت كه‌سه نزییكه‌كانی حزبه‌كه‌ی كه له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون دادگایی بكات، یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان یه‌كه‌م لیستی گه‌نده‌ڵكاران به‌ناوی "نه‌هه‌نگه‌كانی گه‌نده‌ڵی" راگه‌یه‌ندراوه كه ناوی 49 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادیش رایانگه‌یاندووه، تائێستا وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، 300 دۆسیه ئاماده‌كراوه.