لە بازگەكانی سۆران دوو كەس لەسەر ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران
K24 - سۆران
ئاسایشی سۆران ژن و پیاوێكی دەستگیر كرد، كە ویستویانە ماددەی ھۆشبەر بێنە ناو ھەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوێكدا بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران ئاشكرای كرد: "هۆبەى بازگەکان، توانیان 2 کەس دەستگیر بكەن کە یەکێکیان ئافرەتە و ھەردوو تۆمەتبارەكە خەڵکى دەرەوەى سنوورى سۆرانن و بە نیاز بوون بێنە سەنتەرى قەزاى سۆران".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "دواى دەستگیر کردن و پشکنینى ئۆتۆمبێلەکەیان توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕى 255 گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى شیشە و لە لێکۆڵینەوەکان دانیان بەوە دانا کە ئالوودەى ماددەى هۆشبەرن و بە نیاز بوون کە ئەم بڕە ماددە هۆشبەرە لە سۆران بڵاو بکەنەوە".
بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانی سۆران راشیگەیاندووە: "دواى تەواو بوونى لێکۆڵینەوەکان تۆمەتباران رەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە کران بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى".
ھ.م