چین له دۆزینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی دژه كۆرۆنا سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك تویژه‌ر له كۆمپانیای "كانسیۆ بیۆلۆجیكس"ـی چینی رایانگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جار پێكوته‌یه‌كیان له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكرده‌وه و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، به‌رگرییه‌كی به هێزیان به‌ده‌ستهێناوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، به‌هۆی ئه‌و ڤاكسینه‌وه خانه‌كانی "T" له له‌شی ئه‌و كه‌سانه كه ژماره‌یان 108 كه‌سی پێگه‌یشتووه، توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌دریان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رهه‌ڵستیكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ درووست بووه.
تویژه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایه جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه ئه‌نجام بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا ببنه‌وه كه ڤاكسینه‌كه به ته‌واوی ده‌بێته پارێزه‌ری له‌ش و چاره‌سه‌ری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌م باره‌شه‌وه پرۆفیسۆر وی چن، كه یه‌كێكه له تیمی تویژه‌ران گوتی: "توانای ڤاكسینه‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش مانای وا نییه كه مرۆڤ له نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌پارێزێت.. هێشتا رێگایه‌كی دوور و درێژمان له‌پێشه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه به هه‌موو تووشبووانی په‌تاكه بدرێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندووه، ڤاكسینێكیان له‌سه‌ر 45 خۆبه‌خش تاقیكردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌سته‌وه داوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی پێكوته‌ی دژه كۆرۆنا ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س تاقی ده‌كرێنه‌وه، كه خۆبه‌خشانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون له‌سه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشانه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت و له‌ناو ته‌واوی جۆره‌كان باشترین و سه‌لامه‌تترینیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
H.B