د. فوئاد حوسێن باس لە کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەکات
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان كاندید كراوه.
له‌و كۆنگره‌یه رۆژنامه‌وانییه‌دا، فوئاد حوسێن، باكگراوندێكی له باره‌ی ژیانی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی باس كرد و روونی كرده‌وه، وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له دژی سته‌مكاری له عێراق شه‌ڕی كردووه و داوای ئۆتۆنۆمی بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه.
دكتۆر فوئاد حوسێن، هه‌واڵێكی له باره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، گوایه ده‌ڵێن هاوسه‌ره‌كه‌م جووه، كه‌وا منداڵه‌كانیشم جوون و گوتی: "ئێمه له قورئان پێمان گوتراوه رێز له هه‌موو ئایینه‌كان بگرین، به‌ڵام ئه‌و كه‌یسه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت، بۆیه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵانه ده‌ده‌مه‌وه".
گوتیشی: "كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، هه‌رچه‌نده من رێز له‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌گرم و رێز له مام جه‌لال ده‌گرم و هاوڕێم بووه، وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان من و مام جه‌لال و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، نامه‌وێ باس له چه‌ندین شتی شاراوه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه یه‌كێكه بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئامۆزای قوباد و بافڵ تاڵه‌بانییه، هه‌واڵه‌كه‌یان وا بڵاوكرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ریان دۆزیبێته‌وه ئه‌وه‌ش وابكات حاڵه‌تی من بقۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی من ناگه‌یه‌نێت له كاندیدبوونی خۆم".
دووپاتیشی كرده‌وه، "هیچ كاتێك پاشگه‌زنابمه‌وه و چه‌ندین ئاسته‌نگی سه‌ختتری له‌وشێوه‌یه له‌سه‌ر من و بنه‌ماڵه‌كه‌م و هاوڕێكه‌م هاتووه‌ته پێش، بۆیه هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه دواوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته".
گوتی: "هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن هاوسه‌ره‌كه‌م جووه، به‌ڵام راست نییه، هاوسه‌ره‌كه‌م مه‌سیحییه، له خێزانێكی به‌ناوبانگن له‌سه‌ر ئاستی جیهان، من ناوه‌كه‌تان پێده‌ده‌م بڕۆن سێرچ بكه‌م، خێزانه‌كه‌م له بنه‌ماڵه‌ی مۆنتیسۆرییه، ئه‌وان گرنگی به په‌روه‌رده‌ی منداڵان ده‌ده‌ن و رێبازی تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌یان هه‌یه و له جیهان و ئێستاش له هه‌ولێر قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به مۆنتیسۆری هه‌یه".
بۆ رۆژنامه‌وانان گوتیشی: "ئێوه رۆژنامه‌وانن و بڕۆن سێرچ بكه‌ن و بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م كێن، زۆر نهێنی هه‌ن من باسیان ناكه‌م و ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ماڵی له شووشه‌یه، نابێت به‌رد له ماڵی خه‌ڵك بگرێت".