ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان رادەگەیەنرێت

كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت

K24 – ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان رادەگەیەنێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 1/11/2020 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە دیوانی وەزارەتی خوێندن، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان رادەگەیەندرێت".

سەبارەت بەوەی كە ئەنجامەكان بە ئۆنلاین ئاشكرا دەكرێن، ئاماژەی بەوەدا: "تا كۆنفراسی رۆژنامەوانی تەواو نەبێت، بڕیار لەوە نەدراوە كە ئەنجامەكان بە ئۆنلاین چۆن رادەگەیەندرێن".