گوندنشینانی ناوچه سنوورییه‌كان داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه
K24- دهۆك:
بەھۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه توركیا به به‌رده‌وامی بۆردومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات.. گوندنشینانی شاره‌دێی مانگێشك له سنووری پارێزگای دهۆك داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن خۆیان له ناوچه‌كانیان دووربخه‌نه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه ئدریس هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك جه‌خت ده‌كاته‌وه، دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و ده‌بێت په‌كه‌كه بیر له‌وه بكاته‌وه، كه بوونی ئه‌وان له نزیك گوند و ئاواییه‌كان مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌یه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه فرۆكه‌كانی توركیا به چڕی و به‌رده‌وام ده‌وروبه‌ری گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا چه‌ندین گوندنیشن بوونه‌ته قوربانی.
H.B