ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مان لەسەر پاشەكەوتی مووچە كۆدەبنه‌وه‌

گفتوگۆ لەبارەی سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكەن

K24 - ھەولێر

بڕیارە سبەی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ گفتوگۆ لە سەر سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران كۆدەبێتەوە".

بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەكە: "لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەماندا كۆمەڵێك بڕیار لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەدرێت".

دوای ئەوەی رۆژی 15/9/2017، پەرلەمانی كوردستان كاراكرایەوە و لە دانیشتنی یەكەمدا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد، بڕیارە سبەی دانیشتنی دووەمی پەرلەمان تاوتوێی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بكرێت.