مارك روته: له باره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
مارك روته، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24، رايگه‌یاند، ئه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى كردووه تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گوتیشی: ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌غدا هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان تاوه‌كو بتوانن به گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیان به‌كاریبێنن.