مه‌لاله یوسفزای زانكۆی ئۆكسفۆردی ته‌واو كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لاله یوسفزای، 22 ساڵان، كچه چالاكوانی پاكستانی، كه له ساڵی 2014 خه‌ڵاتی نۆبڵ ئاشتی پێ به‌خشرا، زانكۆی ئۆكسفۆردی ته‌واو كرد.
مه‌لاله، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ خوێندنی كچان له وڵاته‌كه، دووچاری كێشه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه له ناوچه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رێگری له خوێندنی كچان ده‌كرد و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌ده‌درا كچان بچنه قوتابخانه.
ئێستا مه‌لاله بڕوانامه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆردی له بواری فه‌لسه‌فه و رامیاری و ئابووری وه‌رگرتووه.
مه‌لاله له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ره‌وه ده‌ڵێت: "ناتوانم هه‌ست و دڵخۆشی خۆم ده‌رببڕم، من ئێستا زانكۆی ئۆكسفۆردم ته‌واو كردووه، جارێ نازانم داهاتوو به‌رنامه‌م چی ده‌بێت، به‌ڵام سه‌یركردنی نێتفلێكس، خوێندنه‌وه‌ی كتێب و خه‌وتنم له پێشه".
Hard to express my joy and gratitude right now as I completed my Philosophy, Politics and Economics degree at Oxford. I don’t know what’s ahead. For now, it will be Netflix, reading and sleep. ? pic.twitter.com/AUxN55cUAf
— Malala (@Malala) June 19, 2020