داوای کەمکردنەوەی کرێی سەر کرێنشینان دەکرێت
K24 - ھەولێر
پارێزگای ههولێر داوا له حكومهتی ههرێمی كوردستان دهكات، كارئاسانی بۆ كرێنشینان بكات و كرێی ئهو سێ مانگهیان بۆ كهمبكرێتهوه، كه بههۆی كهرهنتین و قهدهغهی هاتووچۆ بووهته بارگرانی لهسهر كرێنشینان.
پارێزگاری ھەولێر بە نووسراوی فەرمی، داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کردووە، کارئاسانی بۆ کرێنشینان بکات و کرێی ئەم سێ مانگەیان بۆ کەم بکاتەوە، کە بەھۆی کەرەنتین و قەدەغەی ھاتووچۆ بووەتە بارگرانی لەسەریان، بۆیە داوای بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە کراوە و ئەگەر پێویست بکات ئەم بڕیارە رەوانەی پەرلەمانی کوردستانیش بکرێت.
دواکەوتنی کرێ و کەمنەکردنەوەی کرێ لە لایەن خاوەن موڵک، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، کێشەی کۆمەڵایەتی گەورەی دروستکردووە، وەک خاوەن نوسینگەیەكی خانووبەرە باسی دەکات، ئەگەر بڕیارێکی گشتگیر نەبێت، بە دەگمەن خاوەن موڵکەکان لە کرێی مانگانە خۆشدەبن یان کەمی دەکەنەوە.
داواکاریەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ئاراستەی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کەمکردنەوەی کرێی کرێنشینان بکرێت و بە رێژەیەکی بەرچاو کرێ کەمبکرێتەوە