ھاووڵاتییەكی كورد لە زیندانی سنە لە سێدارەدرا

K24 – هه‌ولێر

ھاووڵاتییەكی دیكەی كورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لە سێدارەدرا.

بەپێی رێكخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، بەرەبەیانی دوێنێ  محەمەد عەزیز محەمەدی خەڵكی سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارەدرا.

ئەو ھاووڵاتییە كوردە، دوو ساڵ لەمەوپێش بەتۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و دوێنێ حوكمەكەی بەسەردا جێبەجێكرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەندکراوە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا بە مەبەستی جێبەجێکردانی حوکمەکەی برابووە ژووری تاکەکەسی، بەڵام حوکمەکەی دواخرا.