به‌هۆی ژنه‌كه‌یه‌وه‌ قوری به‌سه‌ر بوو

به‌هۆی ژنه‌كه‌ی له‌ یانه‌كه‌ی ده‌ركرا

ئالێکساندەر کاتای بە هۆی رەخنەکانی خێزانی لە خۆپیشاندەرە ئەمریکیەکان لە یانەکەی دەرکرا.

دوای ئەوەی خێزانی ئالێکساندەر کاتای یاریزانی یانەی لۆس ئانجلۆس گاڵاكسی دوو پۆستی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە دژی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا کرد و داوای کرد لە پێناو سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران پۆلیس هێز بەکاربێنێت و بیانکوژن، کارگێری یانەی لۆس ئانجلۆس گالەکسی بریاریدا کە کاتای یاریزانی سڕبی یانەکەیان و هاوژینەکەی دەربکەن و گرێبەستەکەشی هەڵوەشێنن.

ئالێکساندەر کاتای سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی لۆس ئانجلۆس ئەمریکی کرد و تەنیا دوو یاریی بۆ یانەکەی کردووە.