PUBG گۆڕانكاریی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
کۆمپیانیای Tencent بڵاویکرده‌وە، به نیازه هه‌ندێك گۆڕانكاری له یاری PUBG دا بكات و سه‌ره‌تاش وه‌كو وه‌شانی بێتا بۆ پلاتفۆڕمه‌كانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئه‌پده‌یتی یارییه‌كه به‌رده‌ست بكات.
وه‌شانی 0.10.0 په‌بجی، لەسەر مۆبایل هەندێک گۆڕانکاری وه‌كو زیادکردنی هه‌ندێك به‌شی چات، زیادكردنی چه‌كی MK47، کە پێشتر ته‌نها لەسەر XBOX و PC هەبوو ئێستا لە سەر مۆبایلیش دانراوە. لەوانەیەئەپدەیتەکەی وەکوو یاری Battle Royale بێت.
گۆڕانکارییەکانی یارییه‌كه:
زیادکردنی چه‌كی MK47 : پێشتر لەسەر ئێکس بۆکس و کۆمپیوته‌ر هەبوو، ئێستاش لە سەر مۆبایل زیادکراوە، گوللـه‌ی ئه‌م چه‌كه بەهێزه و یه‌ده‌گه‌كه‌شی 20 فیشه‌ك ده‌گرێت.
Laser Sight Attachment: به‌كارهێنه‌ر دەتوانێت وەکوو لەیزه‌ر بە وردی سێره له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت، كه ده‌توانرێت بۆ چه‌كی MK47 زیاد بكرێت.
New control settings: به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه و شاشه‌ی رووكار، به دڵی خۆیان رێکبخه‌ن.
Additional chat options: زیادکردنی هه‌ندێك شتی زیاده له به‌شی چاتکردن و تۆماری دەنگی لە نێوان ئه‌ندامه‌كانی سکواد بۆ تاکتیکی زیاتر و جووڵه‌ی نوێش زیادکراوە.
New in-game outfit : زیادكردنی هه‌ندێك جلوبه‌رگی نوێ بۆ كاره‌كته‌ری یارییه‌كه.
Bug fixes: هەندێک کێشەی ته‌كنیكی چاره‌سه‌ر كراون كه پێشتر هەبووە.
تا ئێستاش هیچ رێككه‌وتێك بۆ به‌رده‌ستكردنی گۆڕانکارییە نوێیەکان دیارینەکراوە، به‌و پێیه‌ی ته‌نها ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییانه له وه‌شانی بێتا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێچووه، بۆیه به‌رده‌ستختنی به وه‌شانی ته‌واو بۆ ئه‌پده‌یت، كاتێكی زیاتری ده‌وێت.
سه‌رچاوه: NDTV Gadgets