ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
K24- هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوی 14 قه‌واره‌ی ئێرانی، 5 كۆمپانیا و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ی خسته لیستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بڕیاره سزای نوێى ئابووري به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه ناوی ئه‌و 14 قه‌واره و 5 كۆمپانیا و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێرانی بخاته لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه".
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی كه بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكاوه سزا بدرێت، سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ریكا بۆ دواجار بڕیاریداوه پابه‌ندبوونی خۆی به‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران بۆماوه‌ی 120 رۆژی دیكه درێژ بكاته‌وه.