ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به نیازه به رێژه‌ی 20% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وڵات كه‌مبكاته‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت بۆ وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی عێراق و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی كه‌وتوون، حكوومه‌ت نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، هه‌ریه‌ك له سندووقی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، مه‌رجییان بۆ پێدانی ئه‌و قه‌رزه هه‌یه كه عێراق داوای كردووه و یه‌كێكیش له‌و مه‌رجانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه.
روونیشی كرده‌وه، رێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق زۆره و نزیكه‌ی 2 ملیۆن 890 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، بڕی 36 تریلیۆن دینار كۆی گشتی مووچهكانییانه.
ئاشكراشیكرد، سندووقی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رجییان ئه‌وه‌بووه بڕی 7 تریلیۆن دینار كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌و بڕه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی 20% كه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كرێته‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر چینی ناوه‌ند ده‌بێت و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی درووست ده‌بێت، چونكه چینی ناوه‌ند به چینێكی هه‌ستیار داده‌نرێت بۆ ئابووری وڵات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه بدات و پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 بنێرێته په‌رله‌مان، ره‌نگه ره‌تبكرێته‌وه.
ئاشكراشی كرد، ساڵانی رابردووش حكوومه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه مووچه كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مان ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر پێشنیاز ده‌كات، واباشتره بۆ حكوومه‌تی عێراق به دوای سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهاتدا بچێت، كه‌رتی تایبه‌ت چالاكتر بكات و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی بگوازێته‌وه سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجییه له ماوه‌ی ساڵێكدا كه‌م بكاته‌وه، له پلانێكی 5 بۆ 10 ساڵی كه‌مبكاته‌وه.