ئه‌ردۆغان به ئۆتۆمبێلێكى زرێپۆشى تايبه‌ت چووه‌ته كۆشكى سپى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ يه‌كه‌مجار به ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه‌ى سه‌ردانى كۆشكى سپى ئه‌مريكاى كرد و بڕياريشه له سه‌ردانه 5 رۆژييه‌كه‌ى بۆ ئه‌مريكاى لاتين به‌كارى بهێنێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه له توركياوه به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت له رێى فڕۆكه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌مريكا كراوه به ئامانجى پاراستنى سه‌رۆكى توركيا له رووى ئه‌منييه‌وه.
رۆژنامه‌ى ميليه‌تى توركى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و رێوشوێنه‌ى ئه‌ردۆغان خۆپارێزى بووه و سه‌رۆكى وڵاته گه‌وره‌كانى وه‌ك ئه‌مريكا و رووسيا پێشتر گرتوويانه‌ته به‌ر.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ, ئه‌ردۆغان روويكردووه‌ته ئه‌مريكاى لاتين و دوێنێ سه‌رۆكى چيلى له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى به مه‌راسيمێكى تايبه‌ت پێشوازى له ئه‌ردۆغان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ئه‌مريكاى لاتين, هه‌ريه‌ك له جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنۆلۆژيا و زانيارى و وه‌زيرى سه‌رچاوه سرووشتييه‌كان و ژماره‌يه‌ك وه‌زيرى ديكه ياوه‌رى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ى رووبكاته ئه‌مريكاى لاتين, ئه‌ردۆغان له كۆشكى سپى له لايه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا ژماره‌يه‌ك پرسى جێبايه‌خى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكران.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان, له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تره‌مپ داوايكردووه, ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن، كه قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مريكاييه و له توركيا ده‌ستگيركراوه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌مريكا.
ئه‌و هاووڵاتييه ئه‌مريكاييه, له تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارانى هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى 2016 له توركيا ده‌ستگيركراوه.
وه‌ك سه‌رچاوه ميدياييه‌كان ئاماژه‌يان پێكردووه، تره‌مپ داوايكردووه, له نزيكترين واده‌دا ئه‌و قه‌شه‌يه ئازاد بكرێت و بگه‌ڕێندرێته‌وه ئه‌مريكا و له ميانى ديداره‌كه‌شياندا تره‌مپ 3 جار ئه‌و داوايه‌ى له ئه‌ردۆغان كردووه.