پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌هانایه‌وه بچێت
K24- هه‌ولێر:
راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رایگه‌یاند، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، كاره‌بای زیاتر بۆ پارێزگای كه‌ركووك دابین بكات. دووپاتیشیكرده‌وه، به‌هۆی گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی كاره‌با و بڕینی هێڵی هاورده له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ناتوانێت بڕی پێویست بۆ پارێزگای كه‌ركووك دابین بكات.
جبووری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كێشه‌ی گه‌وره كه پارێزگای كه‌ركووك پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت لایه‌نی داراییه، كه له‌ساڵی رابردووه‌وه ته‌نیا دینارێك بۆ ئه‌و پارێزگایه ته‌رخان نه‌كراوه" جه‌ختیشی كرده‌وه، "كه‌ركووك به‌ده‌ست كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت".
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه و له‌گه‌ڵ قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌بای عێراق كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و بڕینی هێڵی هاورده له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، گرفتی گه‌وره هاتوونه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاره‌با".
جبووری گوتی: "له كه‌ركووك هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕی پێویست له كاره‌با، ئه‌وه‌ی بۆمان دابنكراوه بڕێكی زۆر كه‌مه و به‌شی پێداویستییه‌كانی پارێزگاكه ناكات"، ئاشكراشیكرد، "هه‌وڵمانداوه و له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه په‌یوه‌ندیمان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه، ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌حمه‌د ئیسماعیل وه‌به‌رهێنی كاره‌با هه‌رێمی كوردستان بڕی 150 میگاواتمان بۆ دابین بكات، به‌ڵام ناوبراو چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه، ئه‌و ناتوانێت ئه‌و بڕه كاره‌بایه بۆ كه‌ركووك دابین بكات، كه پێده‌چێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سیاسی بێت كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت، یانیش له‌وانه‌یه له‌به‌ر پێداویستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌و بڕه كاره‌بایه، نه‌توانرێت كاره‌با له هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌ركووك دابین بكرێت".
راكان جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو رێگه به وه‌به‌رهێنی هه‌رێم بدات بڕی 150 میگاواتمان بۆ دابین بكات، به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین"، روونیشیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری وزه كۆبووینه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كاره‌باوه كرا و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان به‌ئێمه داوه له‌ره‌له‌ری كاره‌با رێكبخرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش رێك‌بخرێن".
ئاشكراشیكرد، "په‌یوه‌ندیم به بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندووین هه‌رچه‌نده دۆخی كاره‌با له هه‌رێمیش له‌ئاستێكی باش‌دا نییه، به‌ڵام به‌ڵێنی پێداوم كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابینكردنی بڕی 150 میگاوات له كاره‌با بۆ شاری كه‌رووك ده‌خه‌نه گه‌ڕ".
H.B