هێشتا ده‌وروبه‌ری شوێنی بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه ده‌له‌رزێ
ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه و پێوانه‌ی بومه‌له‌رزه له ئێران ڕایانگه‌یاندووه: "زیاتر له هه‌زار و 850 بومه‌له‌رزه له ماوه‌ی مانگێكدا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانی داوه".
ناوه‌ندی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بۆ تۆمار کردنی بومه‌له‌رزه رایده‌گه‌یه‌نێت " ئه‌و بومه‌له‌رزانه زیاتر له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران (رۆژهةڵاتی كوردستان) ڕوویان داوه‌و زیاتر ڕۆژئاوای وڵاتی گرتووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی مانگی رابردووی ئه‌مساڵ 48 بومه‌له‌رزه به گوڕی زیاتر له ۴ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له ناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران تۆمار کراوه که گه‌وره‌ترینیان له ڕۆژی 12/11/2017 بوو كه به گوڕی 7.3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌رو له ئه‌زگه‌له‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو ڕوویداو و زیانی گیانی و مالی زۆری لیكه‌وته‌وه‌و له هه‌رێمی كوردستانیش به تایبه‌تی له ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان و ناوچه‌كانی هةڵه‌بجه قوربانی و زیانی لێكه‌وته‌وه.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، پاش روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌زگه‌له‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو روویدا و گوڕه‌كه‌ی له سه‌رووی 7 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر، تا ماوه‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه به گوڕی جیاواز له‌و ناوچانه‌دا رووده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌ندێكجار خه‌ڵك هه‌ست به له‌رزینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه به گوڕی هاوشێوه به‌دوور ده‌زانن و به پشتبه‌ستن به زانست و ئه‌زموونی پێشوو ده‌ڵێن: "زه‌وی پێویستی به ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ هه‌یه تا و‌زه‌ی زۆر كۆبكاته‌وه‌و له چه‌ند رۆژ و مانگێكدا ئه‌و وزه‌یه كۆنابێته‌وه، ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌یشی به پله‌ی جیاواز رووده‌ده‌ن، سه‌قامگیربوونه‌وه‌ی ئه‌و جووڵه و ترازانه گه‌وره‌یه كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌وه روویداوه".
هه‌تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/12/2017 چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناوچه سنوورییه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویداوه‌و دواترینیان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و له نزیك هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان به گوری 4.9 پله‌ی رێخته بووه‌و خه‌ڵكی هه‌ستیان به له‌رزینه‌كه‌ی كردووه.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانیش بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر روویداوه، له‌و ژماره‌یه‌ی ناوه‌نده‌كه‌ی زانكۆی تاران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، 8 بومه‌له‌رزه به هێزی که‌متر له یه‌ک پله‌ی رێخته‌ر و ر، 576 بوومه‌له‌رزه به هێزی 1 تا 2 پله‌ی رێخته‌ر، 988 بوومه‌له‌رزه به هێزی 2 تا 3 پله‌ی رێخته‌ر، 277 بوومه‌له‌رزه به هێزی 3 بۆ 6 پله‌ی رێخته‌ر و 68 بوومه‌له‌رزه‌ش به هێزی زیاتر له 6 پله‌ی رێخته‌ر له مانگی رابردوودا روویانداوه.
به‌ڵام گه‌ره‌ترین و زیانمه‌ندترینیان 7.3 پله‌ییه‌كه بوو كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 500 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو زیاتر له 8 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و ماڵ و حاڵی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه وێران بوون.
ساتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ده‌ربه‌ندیخان هاووڵاتیان هه‌ستیان به له‌رزینه‌كه‌ی كردووه