ترەمپ جارێکی دیکە تانەی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی وڵاته‌كه‌ی دایه‌وه

بۆ پشتیوانیكردن له‌ خۆپیشانده‌ران تره‌مپ ده‌چێته‌ ویلایه‌تی جۆرجیا

K24- هه‌ولێر:

ترەمپ جارێکی دیکە تانەى لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند: ھەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە و ئەو ئەنجامە ساختەکارییەش ئاوەژوو دەکەنەوە.

لە تویتێکدا سەرۆکی ئەمه‌ریکا نووسیویەتی: ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا ساختەکارییان تێداکراوە. ھەڵبژاردنەکەی بە جیاوازییەکی زۆر بردووەتەوە و کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەنجامە ساختەکارییەکە ئاوەژوو بکەنەوە.

ترەمپ داوای لە خەڵك و جه‌ماوه‌ری کۆمارییەکانیش كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ بێدەنگ نەبن.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا گوتی: رۆژی شەممە دەچێتە ویلایەتی جۆرجیا و پشتوانی لەو دەنگدەرانەی دەکات، کە بەھۆی ساختەکارییەکانەوە رژاونەتە سەر شەقامەکان.

ترەمپ: ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر لەبەرامبەر ئەو نادادپەروەریە بێدەنگ بن، ھەموو شتێك رادەستی چەند کەسێکی نەخۆش دەکەن.

H.B