ئه‌مرۆ سه‌رنجراكێشترین و نایابترین گۆڵ له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرا
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان 4 یاری به‌ڕێوه‌چوون، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ده‌ربه‌ندیخانیش له نێو یاریگه‌ی خۆی تووشی دووه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، برایه‌تیش 56 رۆژه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه.
ده‌ربه‌ندیخان 2 - 3 زێره‌ڤانی
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی زێره‌ڤانی نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینانی كرد، له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م رووداوه خێرا و گه‌وره‌كان روویدا، كاتێك زێره‌ڤانی له خوله‌كی 45 گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی زێره‌ڤانی زۆری نه‌برد كاتێك هه‌ردی محه‌مه‌دی به‌رگریكاری ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م له خوله‌كی 47 زێره‌ڤانی به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م پێشكه‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د یاریزانی ده‌ربه‌ندیخان له دووره‌وه به لێدانێكی مووشه‌كی ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی زێره‌ڤانی یه‌كسان كرده‌وه.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه یانه‌ی زێره‌ڤانی به گۆڵێكی كوشنده گۆڵی سێیه‌می زیاد كرد و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌مه‌ش ده‌ربه‌ندیخان له‌م وه‌رزه تووشی دووه‌مین شكست بوو له نێو یاریگه‌ی خۆی.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 2 - 1 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان له پیرمام میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له خوله‌كی 50ـی گێمی دووه‌م عومه‌ر سه‌دام هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی پێشمه‌رگه زۆری نه‌برد، كاتێك هیوا ره‌حیم ئه‌ستێره‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خوله‌كی 53 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان حه‌مه ئیتۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به گۆڵێكی مووشه‌كی له دووره‌وه گۆڵی پێشكه‌وتنی كورانی سه‌میر بابۆی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی تیپی خاوه‌ن یاریگه كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 18 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی پێنجه‌مه‌وه بۆ خانه‌ی دووه‌م هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆی 11 یاری تووشی شه‌شه‌مین شكست بوو ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.
هه‌ندرێن 1 - 0 دهۆك
له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ندرێن میوانداریی دهۆكی كرد، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، سۆران عه‌زیز یاریزانی یانه‌ی هه‌ندرێن گۆڵێكی سه‌رنجراكێشی به‌شێوه‌ی ده‌بڵ كیك تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ندرێن كۆتایی هات.
هه‌ندرێن چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له خانه‌ی چواره‌مه‌وه بۆ خانه‌ی دوای خۆی دابه‌زی.
زاخۆ 1 - 1 برایه‌تی
برایه‌تی دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زاخۆ روویكرده بادینان، له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر له گێمی دووه‌م ژیار محه‌مه‌د ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی برایه‌تی به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی زاخۆ یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش برایه‌تی بۆ ماوه‌ی 56 رۆژه هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه.