كوردستان24 ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى شاندى هه‌ولێر و به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى شاندى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به پرسى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورييه‌كان، هه‌ردوولا راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پێنج كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له نێوان پسپۆڕان و به‌رپرسانى هه‌ردوولادا له بواره‌كانى (ئاسايشى ده‌روازه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، گومرگ و ده‌روازه سنوريه‌كان، به‌نداوه‌كان، نه‌وت) ئه‌نجامدران.
هه‌روه‌ها هاتووه: كه‌ش و هه‌واى متمانه و لێكتێگه‌يشتن به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زاڵ بووه و كۆبوونه‌وه‌كان كۆتاييان هات به نووسينى كۆنووس بۆ هه‌ر ته‌وه‌رێك له ته‌وه‌ره‌كان و تێيدا ژماره‌يه‌ك له راسپارده‌ى له خۆگرتووه و به پێى فه‌رمانى ديوانى ژماره 137 له ساڵى 2017 به‌رز ده‌كرێته‌وه كه به پێى ئه‌و فه‌رمانه ليژنه‌ى باڵاى گفتوگۆ پێكهاتووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه كه‌ريم شنگالى تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كان زۆر ئه‌رێنى بوونه.
گوتيشى: ئومێدێكى باشمان به كۆبوونه‌وه‌كان هه‌يه.