وەزارەتی تەندروستی رێكارەكانی بۆ كاتی تاقیكردنەوەی قوتابیان راگەیاند

تیمی تایبەت بۆ چاودێریكردنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە پێكدەهێنرێن

K24- هەولێر:

لە گشتاندنێكدا كە واژۆی دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە و كۆپییەكی بۆ كوردستان 24 نێردراوە، فەرمان بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەكانی سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لە كاتی تاقیكردنەوەی قوتابیان تیمی تایبەت پێكبهێنن، بۆ ئەوەی سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بكەن، بەمەبەستی چاودێری كردنی جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لەكاتی تاقیكردنەوەكان.

دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی: