سوهه‌یلا كاندیدی سویده بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا و دڵیشی بۆ كورد لێ ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
.یه‌كێك له كاندیده‌كانی پارتیی كریستیان دیموكراتی سوید بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا كورده و سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه، سه‌رۆكی پارته‌كه‌ش بۆ پشتگیریی له‌و كچه كورده، چووه‌ته شاری بۆرۆس و له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیدا به‌شداره
خوێنی كورد و كوردایه‌تی له ناو ده‌ماره‌كانم دایه، بێگۆمان ده‌بمه ده‌نگی كورد. ئه‌مه ئه‌و رسته‌یه‌یه، قسه‌ی سوهه‌یلا فۆرش، به‌ربژێری ژماره 8ـی پارتیی كریستیان دیموكراتی سویده بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا . ئه‌و له ساڵی 1993وه نیشته‌جێی سویده و له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كاری كردووه و رێكخراوی خاتوونی دامه‌زراندووه. له ساڵی2010 وه بۆته ئه‌ندامی پارتیی كریستیان دیموكراتی سوید. ئێستا به ناو شاره‌كانی سویددا ده‌گه‌ڕێ و داوا ده‌كات ده‌نگی پێ بده‌ن.
بۆ پشتیوانیكردن له سۆهه‌یلا و ناساندنی به خه‌ڵك و باسكردنی كار و چالاكییه‌كانی، سه‌رۆكی پارتیی كریستیان دیموكراتی سوید هاتووه و له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كات.
ئێبا بۆرش توور، سه‌رۆكی پارتیی كریستیان دیموكراتی سوید ده‌ڵێت: "نابێ كاره به‌رچاو و كاریگه‌ره‌كانی سوهه‌یلامان له بیر بچێت، كه به‌رده‌وام كاری بۆ یه‌كسانی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، به‌راستی ئه‌و نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه له زۆر بواردا پێویستیمان به زۆر له په‌رله‌مانتاری ئاوا هه‌یه له په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا، كه هیوادارم زۆرترین ده‌نگ بهێنێت".
26/5/2019، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپایه و سوهه‌یلاش پاڵێوراوی پارتیی كریستیان دیموكراتی سویده و داوا ده‌كات ده‌نگی پێ بدرێت.
خۆشه‌ویستیه‌كه‌م بۆ چه‌كه‌كه‌م ئه‌و رۆمانه‌یه كه بۆ یه‌كه‌م جار سوهه‌یلا له وڵاتی سوید نووسی و به هۆیه‌وه له لایه‌ن پاشای سوید بانگهێشت كرا و رێزی لێ گیرا، ئه‌و كه له سوید وه‌ك ژنێكی بوێر ناوی ده‌ركردووه، به‌ڵێنی داوه له په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا ببێته ده‌نگی كچان و ژنانی كورد، هه‌روه‌ها ببێته ده‌نگی دۆزی كورد.