ئەوروپا لەبارەی هێرشکردنە سەر شەڕڤانە کوردەکان هۆشداری دەداتە تورکیا

"مەترسی هەیە هەنگاوەکانی تورکیا شکستی داعش بوەستێنێت"

K24 – هه‌ولێر:

فرێدرێک مۆگەرینی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هۆشداری دایە تورکیا کە هیچ کارێکی تاکڕەوانە لە سووریا ئەنجام نەدا.

رۆژی هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆن دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەنجام دەدەن ئەگەر ئەمەریکا ناچاریان نەکات بکشێنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سپۆتنیکی رووسی، مۆگەرینی لەبارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆسەر کوردەکانی سووریا گووتویەتی: "ئێمە پێشبینی دەکەین تورکیا هیچ هەنگاوێکی تاکلایەنانە نەنێت کە هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژ بە داعش لاواز بکات".

دەشڵێت: "ئێستا کە جەنگی دژ بە داعش دەچێتە قۆناخی کۆتایی، دەبێت هەموو لایەنەکان یەکبگرن".

مۆگەرینی داوا لە تەرکیا دەکات، رێز لە لێپرسراوییە نێودەوڵەتییەکانی بگرێت و هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت.

H.J