مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ده‌بڕدرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، په‌رله‌مان پێشنیازنامه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م دادگا خستووه‌ته‌ڕوو، كه ده‌بێت مافی خانه‌نشینی له په‌رله‌مانتاران بسه‌ندرێته‌وه و مووچه‌ی خانه‌نشینییان ببڕدرێت و له داهاتووشدا بكرێته یاسا.
له‌مباره‌شه‌وه عه‌لی عجیاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاكسازی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، "پێشنیازی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی له په‌رله‌مانتاران، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هه‌رچوار خولی په‌رله‌مان به ئێستا و پێشووشه‌وه ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و پێشنیازه ده‌كرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
عجیاوی گوتی: "ئه‌و پێشنیازه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌یكردووه، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو و ئێستاش له‌خۆ ده‌گرێت"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خزمه‌تی 15 ساڵیان له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان تێپه‌ڕاندووه و ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 50 ساڵی، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسای خانه‌نشینی مووچه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێدانی مووچه‌ی خانه‌نشینی به سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران پێچه‌وانه‌ی یاسای گشتی خانه‌نشینییه، چونكه به‌شێكیان ته‌مه‌نی یاساییان تێپه‌ڕ نه‌كردووه و خزمه‌تی ته‌واویشییان نییه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینییان پێ بدرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی چاكسازی ئاشكراشیكرد، "بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، پێشنیازه‌كه له‌ناو په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو و دوای ته‌واو بوونی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
H.B