پێشمەرگەیەكی فەرماندەیی شنگال شەهید بوو

شایەتحاڵێك زانیاری بۆ كوردستان24 دەخاتەڕوو

K24 - شنگال

ماھیر ئەلیاس، پەیامنێری كوردستان24 لە شنگال رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی سەر بە فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە لە گوندی سکینیێ لە رۆژئاوای شنگال بەهۆی تەقینەوەی مێنێکی چێندراوەو گیانی لە دەستدا".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "ئەو پێشمەرگە ناوی حەجی قۆلۆ خەلەف، لە دایكبووی 1991 و گەنجێكی ئێزدی خەڵکی گوندی گرعوزێر بوو، لەکاتی مۆڵەتی خۆیفدا بووە و چووەتە نێو خانووێك لە گوندی سکینیێ، لەوكاتە مینێك پێیدا تەقیووەتەوە و گیانی لەدەستداوە".

شەمۆ خودێدا، خاڵی قوربانییەکە و شایەتحاڵی رووادوەکە بە کوردستان24  گوت: "لە بەرەبەیانی ئەمرۆ ئێمە لە گوندی سکینیێ بووین، ئیبراهیم چوو نێو خانووێك و خانووەکە  تەقییەوە و بەهۆیەوە شەهید بوو".

خودێدا، ئاماژەی بەوەشدا: "پێشتر ھێزەكانی عێراقی رایگەیاندبوو کە ئەو ناوچەیە لە مین و تەقەمەنی و هەموو پاشماوەکانی داعش پاککراوەتەوە، بەڵام دیارە هێشتا ژمارەیەکی زۆری مینی چیندراو و بەتایبەتی لە نێو خانووەکاندا ماون".

لە دوای رزگاركردنی دەڤەری شنگال لە دەست چەكدارانی داعش، تائێستا زیاتر لە 15 کەسی خەڵکی شنگال بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەستداوە، و ئەمەش یەكێكە لە ھۆكارەكان کە شنگالییەکان تائێستا ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

ھ.م

پێشمەرگەیەكی فەرماندەیی شنگال شەهید بوو
پێشمەرگەیەكی فەرماندەیی شنگال شەهید بوو
پێشمەرگەیەكی فەرماندەیی شنگال شەهید بوو