26 چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی رایگه‌یاند: "هێزه‌كانیان رۆژی 22/9/2018 توانیوویانه له شه‌ڕی گوندی باغوز له پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا 26 چه‌كداری داعش بكوژن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/9/2018 ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆیه‌وه رایانگه‌یاندووه: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش هه‌وڵیانداوه هێرش بكه‌نه سه‌ر گوندێكی نزیكی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام هێزه‌كانمان توانیوویانه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه بخه‌نه خواره‌وه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هه‌سه‌ده توانیوویه‌تی ته‌نها رۆژی شه‌ممه 26 چه‌كداری داعش بكوژێت و 3 له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانی كوژراوون".
هه‌سه‌ده رۆژی 11/9/2018 قۆناخی كۆتایی هێرشی زه‌مینی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری له پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستپێكرد و له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ھێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئاسمانه‌وه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن.