تەرمی ھاووڵاتیەك لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "سه‌ر له به‌یانى ئەمڕۆ ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى له شەقامێكی ده‌ره‌وه‌ى شار لە قەزای کەلار دۆزرایەوە".
گوتیشی: "ئەو ھاووڵاتییە ناوی ( ئه‌میر سه‌میر قادر)ه و له دایكبووى 1974، كارى گۆڕینه‌وه‌ى دراوی دەكرد، رووداوەكە لە شەقامێكی دەرەوەی كەلار روویداوە كە بە شەقامی (بارھەڵگرەكان) ناسراوە و بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەو ھاووڵاتیە بە چەكی كلاشینكۆف كوژراوە".
پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "كه‌سوكاری ئەو ھاووڵاتیەی كوژراوە له گوتەكانیاندا بۆ پۆلیس گوتویانه كه ئه‌و كەسە شه‌وى رابردوو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و سكاڵاشیان لە دادگا تۆماركردووه".