رێبوار تاڵەبانی: هاووڵاتیانی کەرکووک رووبەڕووی گرتن و تۆقاندن بوونەتەوە

"دانیشتوانی کەرکووک زیانی ئابووری زۆریان بەرکەوتووە"

K24 - هه‌ولێر:

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت بە کوردستان24ـی راگه‌یاند: "بەهۆی رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و هاتنی هێزەکانی عێراق بۆ ئەو شارە،  لەڕووی ئابوورییەوە دانیشتوانی کەرکووک زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، ئاماژەی بەوەشدا "حکومەتی عێراق هیچ کاتێک وەکو پێویست هاوکاری شاری کەرکووکی نەکردووە. گوتیشی، هاووڵاتیانی کەرکووک لەلایەن هێزەکانی عێراق رووبەڕووی گرتن و تۆقاندن بوونەتەوە".