بارزانی: ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به زۆر كه‌ركووكمان لێوه‌ربگرێت شتی وا رووده‌دات به خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: "ناسنامه‌ی كه‌ركووك كوردستانییه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به زۆر بیبات ئه‌وه تا دوایین كه‌س رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه و ئه‌گه‌ر هاتوو په‌لامار بدرێت و بیانه‌وێت به زۆر خۆیان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنن، ئه‌وه شتی وه‌ها رووده‌دات به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌یه‌ت. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ریفراندۆم له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌وڵه‌تی كوردستان فیدراڵی ده‌بێت.
لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ له سنووری پارێزگای هەولێر، کە ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30/8/2017 بەڕێوە چوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باسی له هاوبه‌شی و هاوسەنگی لە بنیاتنانەوەی دەوڵەتی نوێی عێراقدا، بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو و گووتی :"لەم ماوەیەدا لەگەڵ چەندان شاندی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی دراوسێ کۆبوومه‌تەوە، هیچ نوێنەرێکیان دژایەتییان بۆ خواستی کورد لە دیاریكردنی چارەنووس نیشان نەداوە، ته‌نها كۆی سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر كاته‌كه‌یه‌تی و ئەوان باوەڕیان وایە ریفراندۆم لەم دۆخه پڕ قه‌یرانانه‌ی ناوچه‌كه‌دا، کاریگەری له‌سەر شەڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام لە ڕاستیدا وا نییە و ئه‌و كاریگه‌ریی نابێت".
هەفتەی رابردوو لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەندین وڵات کۆبووینەتەوە و هیچ وڵاتێک باسی لەوە نەکردووە، کە ریفراندۆم مافێکی رەوای گەلی کوردستان نەبێت
گوتیشی، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان پێیان ڕاگەیاندووم، کە رەنگە ئەنجامدانی ریفراندۆم ببێتە هۆکاری دوورکەوتنەوەی سەرنجەکان لەسەر شەڕی داعش. راشیگەیاند، ئەوان داوادەکەن ریفراندۆم بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت، بەڵام بە وەزیرانی وڵاتانم راگەیاندووە جێگرەوەی دواخستنی ریفراندۆم چییە.
هه‌روه‌ها، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت کەرکووک شاری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان بێت و نابێت پەیوەندیش لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە بپچڕێندرێت، کە دژایەتی ریفراندۆم دەکەن.
بارزانی ده‌ڵێت: "هەرگیز چاوەڕوانی ئه‌وه نەبووین کە وڵاتان بێن و بڵێن ئەوە دەوڵەت و پیرۆزتان بێ، خۆ لە ساڵی 1991ـیشدا بەرەوڕووی هەمان ئەو تەحەددایانە بووینەوە، بەڵام بە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان و سەرکردایەتیی کوردستان، توانرا پەرلەمان و حکوومەتیش دابمەزرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پاش ریفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان، هەندێک وڵات بە شێوەی کاتی هەڵوێست وه‌ربگرن، بەڵام درووستكردنی دەوڵەت به‌بێ باج نابێت و دەبێ بۆ ئه‌و بواره‌ش ئاماده‌ییمان تێدا بێت".
له به‌رده‌وامی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، جارێكی دیكه ده‌رباره‌ی شیوه‌ی داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان قسه‌ی بۆ ئامادبووان كرد و گووتی: "پێمانباشه ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی بێت و ته‌و‌اوی مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی تێدا پاریزراو بێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "پێویسته له دەوڵەتی نوێی کوردستاندا کار لەسەر سیستمێکی نوێی ئابووری بكرێت و داوایشی له مامۆستایانی زانکۆ و ئاکادیمییه‌كان كرد، هاوكاری له دەستووری دەوڵەتی کوردستان بكه‌ن كه چۆن چۆنی بێت.