"بۆ سەددام بێت یان عەبادی جاشایەتی ھەر جاشایەتییە"
K24 - هه‌ولێر:
حاكم شێخ له‌تیف، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌كه، ره‌خنه له پێشوازیكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ده‌گرێت له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "بالروح بالدم نفديك يا عبادي" كراوه. وتم میلله‌تێكی هیچین!".
هاوكات مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری عیراقیش له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "بۆ سه‌ددام بیت یان عه‌بادی جاشایەتی ھەر جاشایەتییە".
حاكم شێخ له‌تیف ره‌خنه‌ی توند له عه‌بادی و ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه پێشوازییان كردووه‌و ده‌ڵێت: "عەبادی لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق ھێلکەباران دەکرێت و تەنەکەی بۆ لێدەدرێ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عەبادییەک کە بە سوودفەو لە وەقتی زائیعدا کراوە بەسەرۆک وەزیران و خۆیشی باوەڕی نەدەکرد. عەبادیەک کە بەغدای پایتەختەکەی خۆی خەریکە لە زبڵدا نقوم دەبێ. عەبادیەک کە جگە لە موچەکەی «کە ئەویش ھی ئەو نییە »ھەموو شتێکی لە کوردستان خراپترە. عەبادیەک کە بۆتە گاڵتەجاڕی میدیا عەرەبیەکان. کەچی ھەندێک لە خەڵک کە تا دوێنێ لەسەر ورگی "پارتی و یەکێتی" دەلەوەڕان و بە باڵای "جەلال و مەسعوود"ـیان ھەڵدەدا، ئەمڕۆ وەک بووکە سەماکەرە بە جلی کوردیەوە لەبەردەمی ھەڵدەبەزینەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یشی نووسیووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی چوونه‌ته پێشوازی عه‌بادی، وەک وەرزشەوانی ساحەو مەیدان دەھاتنە بەرچاوم کە قاچیان بردۆتە پێشەوەو تفیان لەدەست داوە بۆ ئەوەی ببنە یەکەم جاشی نوێ. ئەرێ بەڕاست ئەوە کورد بوون؟".
حاكم شێخ له‌تیف جنێو به سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌دات و پێیوایه به‌هۆی ئه‌وانه خه‌ڵكی "بێ كه‌رامه‌ت" بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عه‌بادی دەیگووت من جیاوازی نەکەم، کەس نەبوو پێی بڵی سيد الرءيس، ئەی ئەوە کێیە حەشدی شەعبی تورکمانی تائیفی کردۆتە کەڵەگا بەسەر کوردەوەو بە نوێژی نیوەڕۆ تەعدا لە خەڵکی دووزو ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن؟".
حاكم شێخ له‌تیف له رێگه‌ی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته پێشوازی عه‌بادی هه‌وڵیداوه په‌لاماری پارتی و یه‌كێتی بدات و بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆی له ره‌خنه و تانه‌دان به‌دوور گرتووه، له كاتێكدا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان، بانگه‌شه‌ی بۆ عێراقیبوون كرد و په‌شیمانی خۆی له شۆڕشه‌كانی رابردووی كورد ده‌ربڕێ.
مه‌حموود ره‌زا هێرشی كرده‌سه‌ر پارتی و گووتی: "پارتی ویستوویه‌تی عێراق تێكبدات، راپۆرتێكی موخابه‌راتی عێراقم لایه كه چاودێری كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردووه‌و راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه پارتی ویستوویه‌تی عێراق تیكبدات".
ئامۆزاكه‌ی نه‌و شیروان مسته‌فا له زاری موخابه‌راتی عیراق و دیدگای خۆیشییه‌وه به كه‌ناڵی بزووتنه‌وه‌كه‌ی گووت: "ده‌بوو پارتی بهاتایه پێكه‌وه عێراق درووستبكه‌ینه‌وه‌و بیخه‌ینه‌وه سه‌رپێی خۆی، به‌ڵام ئه‌و چووه هه‌وڵی تێكدانی عیراقی داوه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستووره جووڵاوه‌ته‌وه كه سوێندی خواردووه پارێزگاریی لێ بكات".
مه‌حموود ره‌زار له‌و دیداره‌دا پێشمه‌رگه‌ی به "ئه‌نفالچی" ناوبرد له‌و شوێنانه‌ی له ده‌ست داعشیان سه‌نده‌وه‌و گووتی: "به‌عس چیكرد، سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هه‌مان كاریان له‌و ناوچانه كردووه و بوونه‌ته هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی دیكه".
ئامۆزاكه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا په‌شیمانه له رابردووی شۆڕشه‌كانی كورد و به راشكاوی گووتی: "په‌شیمانم له شۆڕشه‌كانی كورد كه له رابردوودا دژی عێراق به‌رپاكراوون، له شۆڕشی 1961 و شۆڕشی نوێ و گوڵان چونكه هه‌موویان ماڵوێرانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
مه‌حموود ره‌زا ده‌ڵێت: "سیاسه‌تی گۆڕان وایكردووه له به‌سره‌ش ئیحتیراممان بگیرێت و كه ده‌ڵێی گۆڕانم رێزت ده‌گرن".
به‌ڵام له نووسینه‌كه‌ی فه‌یسبووكی حاكم شێخ له‌تیف دا هه‌ر چه‌نده هه‌مووی بۆ ره‌خنه‌گرتن له پارتی و یه‌كێتی ته‌رخانكردووه، كه‌چی هیچ ره‌خنه و ئاماژه‌یه‌كی به‌و قسانه‌ی مه‌حموود ره‌زا، ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌كردووه كه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه، كاتێك بانگه‌شه‌ی بۆ عێراقیبوون ده‌كرد و له شۆڕشه‌كانی كورد دژی به‌غدا په‌شیمان بوو.
ته‌نانه‌ت یه‌كێك له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیبووی: "كاك نه‌وشیروان به‌بۆنه‌ی شۆڕشه‌كانی كورده‌وه ناسرا، چۆنه ئامۆزاكه‌ی له‌و شۆڕشانه و رابردووی په‌شیمانه؟".
هاوكات مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ره‌خنه‌ی توندی له‌و كه‌سانه گرتووه كه له ده‌وروبه‌ری عه‌بادی كۆبوونه‌ته‌وه‌و له فه‌یسبووكه‌وه نوسیوویه‌تی: "دوای لەناوچوونی سەددام، بە کەس نەگووتراوە''بالروح بالدم نفدیک'' دوای بیست و حەوت ساڵ لە کوردستان ''بالروح بالدم نفديك يا عبادي'' ووترا!".
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌و كه‌سانه به جاش ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "ھەندێک لە كورد مێژووی خۆفرۆشی و جاشایەتی سەرلەنوێ تۆمار دەکەنەوە، جاشایەتی ھەر جاشایەتیە بۆ سەددام بێت یان بۆ عەبادی".
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، له پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش لیستی بۆ هةلبژاردن هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كه‌ی، شه‌وی رابردوو گه‌یشته شاری سلێمانی و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆكیش بكات.