ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر:
سۆڵۆمێن بلاك، بەرێوه‌بەری پرۆگرامی پووچەڵكردنەوەی مین و تەقه‌مەنییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای رووخانی خەلافەتەکەی داعش بە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە ھەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەکانی داعش لە مووسڵ و دەرووبەری.
سۆلۆمن بلاك، لە گفتوگۆیه‌كى تایبەت لەگەڵ کوردستان24 گوتی: "ھەبوونی ھێزی چەکدار لە مووسڵ و دەوروبەری و نەبوونی ئاسایش، ئاستەنگی بۆ تیمەکانمان دروستکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە كارەکانیان بۆ پاککردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش بەردەوامن".