بەھۆی تەقینەوەی تانكەرێك لە پاكستان زیاتر لە 120 كوژران
K24 - ھەولێر
میدیاكانی پاكستان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ تانكەرێكی سووتەمەنی لە پاكستان تەقییەوە و بووە ھۆی كوژرانی زیاتر لە 120 كەس و نزیكەی 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكان تەنكەری سووتەمەنی لە رێگەیەكی ناوچەی پەنجابی پاكستان وەگەڕاوە و دوای وەرگەڕانی تانكەرەكە خەڵێكی زۆر لە دەوری كۆبووەتەوە، لە ناكاودا تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە 120 كەس كوژران و نزیكەی 110 كەسی دیكەش برینداربوون.
ھەندێك لە میدیاكان ئەوەیان خستووەتەڕوو كە زۆر لە ھاووڵاتیان بۆ كۆكردنەوەی سووتەمەنی لە تانكەرە وەرگەڕاوەكە نزیك بوونەوەتەوە و ھەر بەپێی زانیارییەكان 12 ئۆتۆمبێلی دەوروبەری تانكەرەكە زیانیان پێگەیشتووە.