"پرسی پێكهێنانی حكوومهتی نوێ یهكلادهبێتهوه"
K24 - ههولێر:
خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک بارزانی دیدگای هاوبەشیان بۆ بنیاتنانەوەی عێراق هەیە و دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت و گرەنتیش بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان هەبێت.
لەبارەی هەوڵی لایەنە شیعەکانیش بۆ پێکهێنانی حکوومەت، سەرۆكی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی رایگەیاند، ئەوان پێیانوایە بەرەی عەبادی و سائیرون بەرەیەکی ناڕێکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوژمنایەتی کەس ناکەن.
هاوکات نوێنەری پارتیی دیموکراتی کوردستانیش لە بەغدا ئاشکرای دەکات کە لەم رۆژانەدا بە تەواوی پرسی پێکهێنانی حکوومەت یەکلادەبێتەوە.
لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا سووننەکان، تووشی چەندین شکستی گەورە هاتن، پێشتر سەلیم جبووری خۆی بە ئاڵاهەڵگری سوننەی عێراق دەزانی بەڵام ئێستا ئەو جێگاکەی بۆ ئەم پیاوە چۆڵکردووە.
خەمیس خەنجەر کە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی میحوەری وەتەنی عێراق دەکات، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە، چونکە پێیوایە پێویستە کورد و سوننە گرەنتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی داهاتوو وەرگرن.
خهمیس خهنجهر بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئێمە وەکو هاوپەیمانێتی میحوەری نیشتیمانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووینەوە، دیدگایەکی هاوبەشمان هەیە بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عێراق و هاوڕاین لەوەی پێویستە دەستوور جێبەجێ بکرێت، جێبەجێنەکردنی دەستوور وایکردووە عێراق باجێکی گەورە بدات، لەگەڵ سەرۆک رێککەوتین بەوەی ئێمە پێویستە گرەنتیمان هەبێ بۆ جێبەجێکردنی داواکان".
لە قسەکانیدا بە ناراستەوخۆ رایدهگهیهنێت، پرسی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو بەشێکی زۆری تەواو بووە و بۆ ئەم جارەش بازەکە لە سەرشانی عەبادی و سەدر نانیشێتەوە.
خهنجهر دووپاتیش لهوه دهكاتهوه، ئهوان لەگەڵ ئەو لایەنەن کە داواکارییەکانيان جێبەجێ دەکات و گوتى: "ئێمە و کورد هاوڕاین، کێشە لە ناو شیعەکاندا هەیە، ئەوان هاوڕانین".
ا. م