جۆ ئێگان: تایسۆن زۆر بێ به‌زه‌ییه چه‌ندانجار منی گریاندووه
ئێگان كه پێشتر هاوڕێی مایك تایسۆنی پۆكسوه‌شێنی ئه‌مریكی بووه و وه‌ك یاریزانێكیش به‌یه‌كه‌وه مه‌شقیان كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تایسۆن له وه‌شاندنی بۆكسه‌كانی زۆر بێ به‌زه‌یی بوو، ده‌شڵێت: بێ كڵاوی به‌رگری، په‌نجه‌وانه‌ی گه‌وره و شێوه وه‌ستانی به‌رگریكردن له سینگ، ناكرێت مه‌شق له‌گه‌ڵ تایسۆن بكه‌یت، چونكه لێدانه‌كانی واتلێده‌كات بگریت.
جۆ ئێگان كه له سه‌رده‌می پاڵه‌وانێتی مایك تایسۆن به‌رده‌وام مه‌شق و راهێنانی له‌گه‌ڵدا كردووه، له‌باره‌ی مه‌شقه‌كانی تایسۆنه‌وه ده‌ڵێت: تایسۆن به‌رده‌وام له سه‌ر و جه‌سته‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌دات، جا چ ركابه‌ری ناو رینگ بێت یان بۆ مه‌شق و راهێنان، كاتێك به‌رامبه‌ر به پاڵه‌وانێكی وه‌كوو تایسۆن ده‌وه‌ستیت، ته‌نیا ده‌بێت به‌رگری له خۆت بكه‌ی، ئه‌گینا خراپت به‌سه‌ر دێت.
ئێگان له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: كاتێك به‌رامبه‌ر به تایسۆن وه‌ستاوی، به هیچ شێوه‌یه‌ك نازانی له كام لاوه به مشت لێت ده‌درێت و ته‌نیا ئه‌و شته‌ی دوای ركابه‌رییه‌كه بیرت دێته‌وه، ژانی جه‌سته‌یه و هیچی تر، ناكرێت به‌رامبه‌ر به تایسۆن بۆ چركه‌یه‌كیش ئاگات له لێدانه‌كانی نه‌بێت، ئیتر ئه‌و كات حاڵت په‌رێشانه و ده‌بێ به راكێش راكێش له‌سه‌ر سه‌كۆ بتهێننه‌ده‌ر، له راستیدا لێدانه‌كانی تایسۆن به‌ڕاده‌یه‌ك به‌هێزن كه ته‌نانه‌ت ئێسقانی مرۆڤ ده‌شكێنن.
ئێگان كه زۆرجار قورسایی لێدانه‌كانی تایسۆنی له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، له كۆتایی لێداوانه‌كه‌یدا گوتویه‌تی: بڕواتان هه‌بێت كه تایسۆن ده‌توانێت ركابه‌ره‌كه‌ی زۆر به ئاسانی ئیفلیج بكات و بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌ستێته‌وه و ته‌نانه‌ت به گریانی بخات، چه‌ندانجار تایسۆن به‌هۆی لێدانه‌كانی پیاوێكی به‌هێزی وه‌كو منی گریاندووه، چونكه لێدنه‌كانی زۆر به‌هێز و به ئازار بوون.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی