دەنگدان لە دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبێت

لە دەنگدانی تایبەت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین رێژەی دەنگدان تۆمار کراوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ دەنگدان لە دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت و لە دەنگدانی تایبەتیشدا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین رێژەی دەنگدان تۆمار کراوە.

دوێنێ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هاوکات دەنگدان لە دەرەوەی وڵاتی بەڕێوەچوو ئەمرۆش دەنگدان لە دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستان24، رێژه‌ی به‌شداریكردنی تایبه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، لە 84% بووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنیش رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات.

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌ كۆی 93 هه‌زار و 571  دەنگدەر، 78 هه‌زار 186 ده‌نگده‌ر، به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه‌.

هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانی  كۆمسیۆن رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ سلێمانی 67% بووه‌ و پرۆسه‌كه‌ش كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی هاتووه‌.

له‌ پارێزگای دهۆكیش، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت، گه‌یشته‌ لە 83%.

پارێزگای كه‌ركووك، كه‌ ئێستا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شەعبیە‌، رێژه‌ی ده‌نگدان 66% بووه‌،  له‌ كۆی 36 هه‌زار و 544 كه‌س كه‌ مافی ده‌نگدانی هه‌بووه‌، 22 هه‌زار و 548 ده‌نگده‌ر به‌شداری كردووه‌.

ھ.م