هێمن هه‌ورامی: ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بڕیاری پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، ھیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی را و نوسین ناتوانێت بڕیاری تەشریعی پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە.
هه‌ورامی له نووسینێكدا، كه له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، بڕیاری ژمارە چواری پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی بە پێی ماددە 24ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و لە دانیشتنی رۆژی 7 ی 5ی 2020 بە دەنگی 57 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێدراوە و لە وەقائیعی کوردستان کە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی کوردستانە ژمارە 250 بڵاوکراوەتەوە. پاش ئەم بڕیارە دەسەڵاتی دادوەری و دادگا دەستی بە رێکارە دادییەکانی خۆی کردووە و ھیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی ڕا و نوسین ناتوانێت بڕیاری تەشریعی پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە. هێمن هه‌ورامی ئه‌وه‌شی نووسیوه: "تاکە رێگای یاسایی و پەیڕەوی ئەوەیە بە ھەمان رێکار، لە دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان بێت و دەسەڵاتی پەرلەمان لە سەروو دەسەڵاتی سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمانەوەیە".
ئه‌م نووسینه‌ی هێمن هه‌ورامی دوای ئه‌وه دێت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ژماره چواری رۆژی حه‌وتی ئایاری رابردووی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاندووه، پاش تۆمار کردنی چەند کەیسێکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە پەرلەمان، بە پێی رێککارە تەندروستییەکان ناچار بووین بۆ ماوەی چواردە رۆژ کارەکان رابگیرێن و ئەندامانی پەرلەمان و کارمەندان دەوامی پەرلەمان و نوسینگەکان نەکەن. پشتیوان بە خوا، دوای کۆتایی ئەو ماوەیە دەبێت دەست بە دانیشتن و کارەکانی پەرلەمان بکرێتەوە و چەندین بابەتی گرنگی وەک دۆخی تەندروستی ھەرێم و دۆخی دارایی و قەرزەکانی سەر ھەرێم و دۆخی ناوچە کوردستانیەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رێگریەکانی بەردەمی و دۆخی خاڵە سنورییەکان، پرسی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی بە ئامادە بوونی وەزیر و لایەنی پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "لەم رووەوە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان و ژمارەی یاسایی ئەندامە بەڕێزەکان بە پێی ماددەی 66 ی پەیڕەو داوایان پێشکەشکردوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی. حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەییان دەربڕیوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاتی دانیشتنەکان دیاری بکەین. لای ئێمەوە ھیچ بیانوو بەربەستێک نابینین بۆ ئەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکرێت و پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆی ھەڵنەستێت".