شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك كاتدا خێرای با زیاد دەكات و ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیاوازدا نمە باران دەبێت.
كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی یەكشەمە ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا، لەبەر بەھێزی كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەكەدا ھەیە دەبێتە ھۆی رێژەی بارانبارین و ھەورە تریشقە، لە ھەندێك كاتدا خێرای با زیاد دەكات.