گرووپێكی دیكه بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا ناوخۆییه‌كانی سووریا، ڤیدیۆی گرووپێكی چه‌كدار له ره‌ققه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ناویان له خۆیان ناوه "به‌رگریی میللی له ره‌ققه" و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌نگاریی "داگیركاریی ئه‌مریكا له شاره‌كه" ببنه‌وه.
ئه‌و گرووپه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌ڵێن ده‌ده‌ن دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه بجه‌نگن و به‌رگریی له شاره‌كه بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه كوڕی شاره‌كه‌ین و داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانمانه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژی داگیركاریی ئه‌مریكا بجه‌نگین و رووبه‌ڕووی هه‌موو شێوازه‌كانی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه ببینه‌وه. داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵكی شاری ره‌ققه مانبگرن و خۆپیشاندان بكه‌ن و هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌و ھێزانه‌یش نه‌كه‌ن كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان".
شاری ره‌ققه‌ی سووریا نزیكه‌ی 4 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركرابوو و وه‌ك پایته‌ختی "خه‌لافه‌ت" ناویان ده‌برد، به‌ڵام هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش وه پاڵپشتی ده‌كرێن، مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 شاره‌كه‌یان له چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه.