ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كرد، ئه‌گه‌ر تاران بیه‌وێت زیان به ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م ئیسرائیل كراوه‌ن بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به رژێمی ئێران، كه هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی یه‌هودی ده‌كات".
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، "به‌دووری نازانم هه‌ر هه‌نگاوێك بنێین كه پێویست بكات بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان، سوپای ئێمه تاكه سوپایه له جیهان كه ئێستا كار له دژی هێزه ئێرانییه‌كان ده‌كات، ئێستا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان له سووریا پیاده ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزانه ده‌بینه‌وه".
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێ سوپاكه‌یان بهێننه ئێره و له دووری 1500 كیلۆمه‌تر له ئێرانه‌وه بیانگوازێته‌وه سنووره‌كه‌مان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌یان لێمان نزیك بكه‌نه‌وه، كه دووری 400 كیلۆمه‌تر بۆ 700 كیلۆمه‌تر ده‌بڕن، تاوه‌كو بتوانن هه‌موو سوچێكی ئیسرائیل بپێكن".
ناتانیاهۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "هه‌روه‌ك ئێران ده‌یه‌وێت 80 هه‌زار چه‌كداری میلیشیای شیعه بهێنێته ناو خاكی سووریا، دیارترین ئامانجیشی له‌ناوبردنی ئێمه‌یه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "سیاسه‌تی من داوای وه‌ستاندنی ئه‌وان ده‌كات، رووبه‌ڕووی شته خه‌راپه‌كان ده‌بینه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له سووریاش رووبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه، شته‌كان هه‌ر بچووكن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و پێویست بێت و ناچاربین، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌توانامان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین".
H.B