ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان؛ 666 تووشبوو و 20 گیانلەدەستدان

زۆرترین تووشبوو و مردنیش لە دهۆک تۆمارکراوە

 

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، رایگەیاند 666 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 20 کەسی دیکە بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، زۆرترین تووشبوو لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوو لە دهۆک تۆمارکراون، کە 271 کەسن، لەبەرامبەردا لەو 455 کەسەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترینان (201 کەسیان) لە هەولێر بوون.

بەهەمان شێوەی تووشبوون، مردنیش بە کۆرۆنا لە دهۆک لە هەموو شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە، لەو 20 کەسی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لەو پارێزگایە بوون.

هـ.ر.