رێكخه‌ری گشتی گۆڕان به به‌ڵێ ده‌نگیدا
K24 - هه‌ولێر:
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاری سلێمانی به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد و به به‌ڵێ ده‌نگیدا.
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوشانی خه‌ڵكی كوردستان چووه ئه‌و شوێنه‌ی كه ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌یه و به‌شداری له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد.
شه‌وی رابردووش، جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه، ده‌ستی لایه‌نگرانی واڵاكرد تا به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن.