شاندی حكومەت داوایەك لە گۆڕان دەكات

گۆڕان چاوەڕێی وەڵامە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئاسۆ مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایان لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە بگەڕێنەوە ناو حکومەت.

 ئاماژەی بەوەشدا، بزووتنەوەی گۆڕان چاوەڕێی وەڵامدانەوەی پڕۆژەکەیەتی و دواتر تاوتوێی ئەو بابەتە دەکات.

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.