بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن.. ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ هات خێرا دیلیتی بكه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئێستا چاكسازی له كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیدا ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی به‌رنامه‌یه‌كی ئامێره‌كانی بووه‌ته، ئه‌ویش تایبه‌ته به ناردنی نامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر كاتێك نامه‌یه‌ك پیتێكی تایبه‌ت، وه‌ك وێنه‌ی سه‌ره‌وه، به زمانی "Telugu"ی هیندی تێدابێت، بۆ ئامێره نوێیه‌كانی ئه‌پڵ بنێردرێت، ده‌بێته هۆی راوه‌ستانی به‌شێكی زۆر له به‌رنامه‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار خودی ئامێره‌كه‌ش راده‌گرێت.
ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك ئامێری ئه‌پڵی وه‌كو ئایفۆن، ئایپاد، ماك و كاتژمێری هۆشمه‌ندی ئه‌پڵی راگرتووه، كه به دوایین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس، واتا سیسته‌می كارپێكردنی ئامێره‌كه، كار ده‌كه‌ن.
هه‌ندێكجار ئه‌و هێما هیندییه، ده‌بێته هۆی راگرتنی ئه‌په‌كانی واتس‌ئاپ، فه‌یسبووك، ماسنجه‌ر، ئای میسه‌یج و جی مه‌یڵ، تا ئه‌و نامه‌یه‌كه له ناو ئامێره‌كه مابێت، ئه‌و ئه‌پانه كارناكه‌ن، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ئه‌و پیته‌ی تێدا‌یه، دووباره ده‌توانرێت كارییان پێ بكرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی وێبسایتی مۆبایل وۆڕڵدی ئیتاڵی، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك به‌كارهێنه‌ر ئه‌و كاره‌یان تاقیكردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئامێره‌كانیان وه‌ستاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كایش كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئاگاداری ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه‌یه و ئه‌ندازیارانی كۆمپانیاكه‌ش، سه‌رقاڵی چاككردنی كێشه‌كه‌ن.