فازڵ میرانی: خەباتی پەکەکە لە باکووری کوردستانە

"کارنامەی کابینەکەی مستەفا کازمی روونە و باسی هەرێمی کوردستان کراوە"

K24- هه‌ولێر:

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند: ئەو كاتە دۆخی شنگال ئاسایی دەبێتەوە كە دەسەڵاتدارانی ئێستای شنگال ئەو كه‌سانه‌ بن كە خەڵكەكە خۆیان ھەڵیان بژاردبێت نەك حەشدی شەعبی و پەكەكە، چونكە ئەو ھێزانەی ئێستا لە شنگالن خەڵكێكی غەریبن و جێی بڕوای خەڵكی شنگال نین.

روونیکردەوە، په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چۆڵبوونی سه‌دان گوندی ناوچه‌كه‌؛ گوتیشی، خه‌باتی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌ به‌ڵكو له‌ باكوری كوردستانه‌

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کارنامەی کابینەکەی مستەفا کازمی روونە و باسی هەرێمی کوردستانیش کراوە.

گوتیشی هه‌ریه‌ك له‌ ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، ئێران و وڵاتانی کەنداو پاڵپشتیان بۆ مستەفا کازمی دەربڕیوە، ئەمەش کارێکی گرنگە و پێشتر بۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق رووی نەداوە.

H.B