رۆژنامه‌كان نهێنی گه‌وره‌تر له باره‌ی گرفته‌كانی نێوان نێیمار و كاڤانی ئاشكرا ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا و فره‌نسا، گرفته‌كانی نێوان كاڤانی و نێیمار زیاتر قووڵبوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێكی زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ی جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی له نێوان ئه‌و دوو یاریزانه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه كاڤانی به ناوهێنانی مێسی، یاریزانه به‌رازیلییه‌كه‌ی توڕه كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی Elbaisـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی پاریس سانجێرمان، كاڤانی به نێیماری گوتووه كه تۆ خۆت لێكردوومه‌ته مێسی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م قسه‌یه نێیماری زۆر توڕه كردووه و هه‌وڵی داوه په‌لاماری كاڤانی بدات، به‌ڵام تیاگۆ سیلڤا رێگری لێكردووه و كه شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای له كاڤانی كردووه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستبه‌رداری لێدانی پێناڵتی بێت بۆ نێیمار له كۆتایی وه‌رز بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ وه‌كو دیاری پێت ده‌به‌خشم.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه ئه‌م داواكارییه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و رازی نابێت كه ئه‌ركی لێدانی پێناڵتی به نێیمار بسپێردرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت كه‌سی یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی ئیدینسۆن كاڤانی بێت و نێیمار دا سیلڤا كه‌سی دووه‌م بێت، به‌ڵام هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه به‌م داواكارییه رازی نییه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه نێیمار به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی راهێنه‌ر، به‌شداریی یاری رابردووی نه‌كرد كه به‌هۆیه‌وه یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مۆنپێلێ كۆتایی هات.
كاڤانی له هاوینی 2013 به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ناپۆلی روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، هاوكات نێیمار دا سیلڤا له هاوینی ئه‌مساڵ به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی پێ ئێس جی گواسترایه‌وه.