پرسی هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌رم ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "لێژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كخستنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانییه سیاسییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ناجیحه عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی فیدراڵ داوای له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه، بودجه‌ی پێویست بۆ مافی كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم وه‌ك هاوتاكانیان له به‌غدا ته‌رخان بكات".
وه‌ك ئامانج ره‌حیم ئاماژه‌ی پێداوه، لێژنه‌ی ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5/12/2018 كۆنووسێكی ئاماده كردووه و له بڕگه‌ی 1ی كۆنووسه‌كه‌دا داوایان له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كردووه، بڕی پاره‌ی پێویست وه‌ك مافی كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی هاوتای شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بكرێت.
ره‌حیم ئاشكراشیكرد، "له‌كاتێكدا بودجه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی حكوومه‌تی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، كه له ساڵی 2005ـه‌وه له خشته‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان دیاریكراوه، بۆ ئه‌مساڵیش 2019 به هه‌مان شێوه و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 132ی ده‌ستوور له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی 2014 به‌ڕێژه‌ی 17% به‌شداری له بودجه‌ی ئه‌و دوو ده‌زگایه كردووه، بۆ ئه‌مساڵیش به‌ڕێژه‌ی 12.67% به‌شداری كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی بۆ شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم هه‌بووبێت", به‌بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه، ئاخۆ مافی كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه نه‌دراون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه یان نا.
پێشتر حكوومه‌تی عێراق له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵ ده‌درێت مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هاوتای پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بكرێت، به‌مه‌ش مووچه‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئامانج ره‌حیم:
خۆشحاڵم بە ناوەڕۆکی کۆنووسی کۆبوونەوەی ڕۆژی ٥-١٢-٢٠١٨ ی لیژنەی پێکھاتوو بە ئەمری دیوانی لە بەغدا ژمارە ٩٨ لە ١٣-١١-٢٠١٨ بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە ٢٦ ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بە یەکخستنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیە سیاسیە قارەمانەکان لەگەڵ ھاوتاکانیان لە بەغدا.
ئەوەی جێی دڵخۆشیە لیژنە ھاوبەشەکە کە بەسەرۆکایەتی خاتوو (ناجیحە عەبدولئەمیر ئەلشەمەری)سەرۆکی دەزگای شەھیدانی فیدڕاڵیە، لە بڕگەی ١ ی کۆنووسەکەدا داوایان لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ مافی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم وەک ھاوتاکانیان لە بەغدا.
ئەوەی جێی سەرنجە تەرخانکراویی ھەردوو دەزگای شەھیدان و زیندانیانی سیاسی حکومەتی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی بوودجەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە خشتەی خەرجییە سیادییەکان، بۆ ئەمساڵیش ٢٠١٩ بەھەمان شێوە بڕوانە ھەردوو خشتەی خوارەوە کە ھاوپێچی پڕۆژە قانونی بوودجەی فیدڕاڵ ساڵی ٢٠١٩ یە، ئەوەش ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێ کە مافی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی بە پێی ماددەی ١٣٢ ی دەستوور لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵیە.
واتە ھەرێم ساڵانە تا ٢٠١٤ بەشداری بوودجەی ئەو دوو دەزگایەی کردووە بە ڕێژەی ١٧٪ ، و بۆ ئەمساڵیش بە ڕێژەی ١٢,٦٧٪ بە بێ ئەوەی ھیچ سوودێکی بۆ شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم ھەبووبێ، چونکە بەشە بوودجەی ھەرێم دوای داشکاندنی خەرجییە سیادییەکان بووە.
H.B