قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان
K24- هه‌ولێر:
جوان ره‌فیق فه‌تحوڵڵا، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان، ئه‌مشه‌و به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگاكانی سه‌ر به‌و قه‌زایه مه‌ترسیدارن و به‌هۆی به‌فربارینی به‌رده‌وام، زۆربه‌ی رێگاكان په‌كیان كه‌وتووه. داواش له شۆفێران ده‌كات، ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، جوان ره‌فیق دووپاتیكرده‌وه، تائێستا چه‌ندین جار تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی رێگاكانیان له به‌فر راماڵیوه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فربارین زۆربه‌ی رێگاكان په‌كیان كه‌وتووه.
ره‌فیق هاووڵاتیانی له‌وه‌ش ئاگاداركرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له رێگاكانی هیران - شه‌قڵاوه، گۆمه‌سپان - هیران و رێگای زینه‌تیر به‌ته‌واوه‌تی داخراون و هیچ ئۆتۆمبیلێك ناتوانێت به‌و رێگایانه‌دا بڕوات و، به‌هۆی مه‌ترسی دۆخه‌كه رێگای چیای سه‌فینیش داخراوه.
گوتیشی، "دانیشتوانی سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه شه‌قامه‌كانی ناو شاریش مه‌ترسیدارن و داوایان لێ ده‌كه‌ین له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه".
قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه داواشی له هاووڵاتیان و شۆفێران به گشتی كرد، ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر پێویستییان هه‌بێت، پێویسته له‌كاتی ده‌رچوون لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، ده‌ستبه‌جێ به‌هانایانه‌وه بچن.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له كاته‌كانی ئێواره‌دا چڕتربووه‌وه و به‌فربارین زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی گرته‌وه.
H.B