"هه‌رێمی كوردستان 530 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه"
K24 - ھەولێر
عێراق و هه‌رێمی كوردستان مانگی رابردوو، رۆژانه 4 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان به‌رهه‌مهێناوه و به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 530 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردوه.
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، تێكڕای به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یراندا، چوار ملیۆن و سێ سه‌د و پانزه هه‌زار به‌رمیل بووه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له‌و مانگه‌دا هه‌رێمی كوردستان 530 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه كردووه.
لعیبی پێشبینی كردووه، تا كۆتایی مانگی ته‌مموز نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه و له 54 بۆ 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌نگه‌ر دەگرێت.